عەباس غەزالی: راپۆرتەکەی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ بێبنەمایە

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، راپۆرتەکەی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لەبارەی پێسمەرگە، راپۆرتێکی بێبنەمایە، چونکە  لەدیدێکی تایبەتی یەوە نوسراوە.

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێكی  بە ناوی (كوردستانی عێراق لە سێدارەدانی بە كۆمەڵی دەستگیركراوان)  بڵاوکردەوە. سەبارەت بە چارەنوسی ژمارەیەك لە دەستگیركراوی داعش لە رۆژئاوای دیجلە و چەند تۆمەتێک دەخاتە پاڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئاماژەی بەوەکردووە، کە گوایە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆمەڵکوژی دژی چەکدارانی داعش ئەنجام داوە، لەو کاتەی خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەباس غەزالی ئەندامی لیژنەی کار و باری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی راپۆرتەکەی هیومان رایتس وۆچ لە بارەی هێزی پێشمەرگەوە رایگەیاند “کورد خۆی قوربانی دەستی تیرۆر و غەدر و زوڵمە، لەبەر ئەوە هیچ کاتێک، پێشمەرگە پێشێلکاری دژی بەندکراون ئەنجام نەداوە”.

عەباس غەزالی دەڵێت”راپۆرتەکەی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لەبارەی پێسمەرگە، راپۆرتێکی بێبنەمایە، چونکە  لەدیدێکی تایبەتی یەوە نوسراوە، بەڵام ئەوان بابێن باسی کچە ئێزدییەکان و پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی بکەن و بیکەنە راپۆرت و رووداوەکان باس بکەن”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، راستە پێشمەرگە لەڕووبەڕوو بوونەوەی بەرەکانی جەنگ دەستی نەپاراستووە لە تیرۆر، بەڵام تائێستا پێشێلکاری نەکردووە. گوتیشی”ئـێمە وەکو گەلی کوردستان، وەکو مرۆڤ رێز لەخۆمان و هەموو خەڵکێک دەگرین، هێزی پێشمەرگەش هەر ئەمەیکردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com