تایبه‌ت: نوچه‌نیت
قایمقامی سه‌یدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێكی هاولاتیان گله‌ییان له سیسته‌مه ١٦ ئه‌مپێریه‌كه هه‌یه، تیمه‌كانمان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی هاولاتیاندان.
سیسته‌می ١٦ ئه‌مپیری كاره‌با له قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستی پێكراوه، به‌شێكی هاوڵاتیانیش له سیسته‌مه‌كه ناڕازین، هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی سیسته‌مه‌كه بكه‌ن، قائمقامی سه‌یدسادقیش هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه پابه‌ندی سیسته‌مه نوییه‌كه نابن.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دیاری ره‌فیق، قایمقامی سه‌یدسادق سه‌باره‌ت به ناڕه‌زای هاوڵاتیان له سیسته‌مه كاره‌با نوییه‌كه و بایكۆتكردنی دانانی سیسته‌مه رایگه‌یاند: تائێستا له دوو گه‌ڕه‌كی قه‌زاكه‌مان ده‌ست به دانانی سیسته‌مه‌كه كراوه به‌ڵام به‌شێك له هاوڵاتیان له رێگه‌ی سكاڵاوه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له سیسته‌مه راگه‌یاندووە، چونكه پێیان وایه جۆزه‌كان زوو زوو هه‌ڵده‌ستنه‌وه و كاره‌بای جێگیر ناده‌نه هاوڵاتیان، بۆیه تیمه‌كانمان له سبه‌ینیوه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بزانن هۆكاری گله‌ییه‌كان چین بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
قایمقامی سه‌یدسادق راشیده‌گه‌یه‌نێت، سیسته‌مه ١٦ ئه‌مپریه‌كه سه‌ركه‌وتووه، ده‌كرێ كێشه له ماڵه‌كاندا هه‌بێت، چونكه ئه‌م سیسته‌مه له به‌شێك له شاره‌كانی دیكه هه‌یه و گله‌یی له‌سه‌ر نییه.
دیاری ره‌فیق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سیسته‌مه نوییه ١٦ ئه‌مپیریه‌كه بڕیاری لێدراوە و پێویسته هه‌موو ماڵه‌كان ئه‌و سیسته‌مه بن. هه‌ر ماڵێك پابه‌ندنه‌بێت و رێگه نه‌دات جۆزه ١٦ ئه‌مپیریه‌كه‌ی بۆ دابنرێت، له‌لایه‌ن كاره‌بای سه‌یدسادقه‌وه كاره‌باكه‌ی ده‌بڕدرێت.