تایبه‌ت: نوچه‌نێت
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی خورماتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، بیره نه‌وتیه‌كانی په‌لكانه‌و غه‌ره هیچ هێزێكی لێ نییه به هێزه عێراقیه‌كان و پێشمه‌رگه‌شه‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له به‌رزایه‌كانی شاری خورماتوو ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا، كه به‌پێی زانیاریه میدیایه‌كان هێزه عێراقیه‌كان بیره نه‌وتیه‌كانی په‌لكانه و غه‌ره‌ی ناوچه‌ی خورماتوویان كۆنتڕۆڵكردووه، كه پێشتر له ژیر كۆنتڕۆلی پێشمه‌رگه بوون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محمد جه‌وری، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی خورماتوو، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی كۆنتڕۆڵكردنی بیره نه‌وتیه‌كانی په‌لكانه و غه‌رره‌ی خۆماتوو لە لایەن هێزە عێراقیەکانەوە رایگه‌یاند: به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان له ئێستادا بیره نه‌وتیه‌كانی په‌لكانه و غه‌رره، هیچ هێزێكی لێ نییه و هێزه عێراقیه‌كان كۆنتڕۆڵیان نه‌كردووه، هێزه عێراقه‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ی خورماتوو – كفری جێگیرن له بیره نه‌وتیه‌كان بوونیان نییه و پێشمه‌رگه‌ش له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له‌و ناوچه‌یه نه‌ماون.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووی ناوچه‌كه بۆ سه‌ر گروپه تیرۆریستییه‌كان، حه‌شد و سوپا ته‌نها بۆ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر له ناوچه‌كه بوون و دواتر پاشه‌كشه‌یان كرد و گه‌ڕانه‌وه شوینه‌كانی خۆیان.
محمد جه‌وری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تا ئێستاش گروپی ئالا سپییه‌كان له ناوچه‌كه ماون و جموجۆڵیان هه‌یه.