قاسم سولەیمانی، ئەندازیارەکەى هەڵبژاردنی عێراق

0

نوچەنێت

لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، هێزە میلیشیایەکانی ژێر پشتیوانی و کۆنتڕۆڵی ئێران رایانگەیاند، کە هاوپەیمانییەکیان لە ژێر ناوی هاوپەیمانی “الفتح” پێکهێناوە. هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر و ئەندامی پەرلەمانی عێراق، کە پەیوەندییەکی چڕوپڕی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران و قاسم سولەیمانی هەیە، سەرۆکایەتی ئەم هاوپەیمانێتییە دەکات.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، نازناوی “شەهیدی زیندوو”ی بە هادی عامری داوە. هێزەکانی ژێر پشتیوانی سوپای قودس خۆیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەتی عێراق ئامادە دەکەن، تاکو سیستمێکی سیاسیی نوێ لە عێراق بهێننە کایەوە.

لێکدانەوەی “الفتح” نێشانی دەدات، کە هاپەیمانی هێزە میلیشیایی و شیعەکانی عێراق و باڵی سیاسیی ئەم هێزە بە پشتیوانی ئێران، هێزێکی خاوەن پێگە و جەماوەرى هەژمار دەکرێ، کە لە ڕێکخستنی هێزەکانی عێراق ڕۆڵی کاریگەری هەیە. زۆرینەی ئەندامانی ئەم باڵە سیاسییە، پەیوەندییەکی مێژووییان لەگەڵ ئێران هەیە. ئەم هاوپەیمانێتییە، هەروەها ئەو هێزە بچووکانەش لە خۆدەگرێتەوە، کە باڵی سەربازییان نییە، هەروەها بریتییە لەو کەمینانە، کە رەنگە باڵی سەربازییان هەبێت، بەڵام ئەزموونی سیاسییان نییە. ئەم هاوپەیمانێتیە بە باشی دەری دەخات، کە هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئێران بە چ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن. هەروەها دەرخەری ئەو ڕاستیەیە، کە هێزە شیعەکانی شوێندانەر لە بەغدا و نەجەف، بە چ شێوەیەک باڵە سەربازی و سیاسییەکانی خۆیان رێکدەخەن، تاکو پانتایەکی گەورەتری بۆ چالاکییەکانی خۆیان لە قۆناغی هەڵبژاردن دەستەبەر بکەن.

لە ١٤ی جانیوەری، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە رابەرایەتی هاوپەیمانێتی “النصر” دەکات، رایگەیاند: لەگەڵ هاوپەیمانی “الفتح” رێککەوتوون و هاوپەیمانێتییەکی نوێیان پێکهێناوە. ئەم بەیانەی عەبادی، ناڕەزایی و کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو، موقتەدا سەدر ڕۆژێک دوای راگەیاندنی جیابوونەوەی عەبادی لە الفتح، گوتی ئەم ڕێڕەوە، ئاراستەکەی بۆ گەندەڵی و لەناوچوونە. بەڵام عامری بۆچوونێکی دیکەی هەبوو، عامری رایگەیاند: الفتح ئامادەیە لە دوای هەڵبژاردن مامەڵەیەکی دیکە بکات. هەروەها گوتی، هۆکاری جیابوونەوەکە، تەنها کێشەی تەکنیکییە. هاوپەیمانی الفتح، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: چوونە دەرەوەی ئەم رەوتە لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ رەوتی الفتع تەنها هۆکاری تەکنیکی هەیە و ئێمە هیچ ناکۆکییەکمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق نییە. لە راگەیێندراوەکەی الفتح هاتبوو: عەبادی نە ئێستا و نە پێشتریش لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیران لە کابینەی داهاتوو، بۆ خۆکانیدیکردنی هیچ مەرجێکی نەبووە. ئێمە پەیوەنییەکی برایانە و دۆستانەمان لەگەڵ عەبادی هەیە و ئامادەین لە دوای هەڵبژاردنەکان هاوپەیمانی لەگەڵ پێکبهێنین. هەروەها ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە، کە گوایە هاوپەیمانی فەتح مەرجی بۆ عەبادی داناوە تاکو سەدر و حەکیم بەشداری لەم ئێئتلافە نەکەن. الفتح هەروەها رایگەیاند: بانگهێشتی موقتەدا سەدر، نوری مالیکی و عەمار حەکیم، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ رەوتی النصر، بە رێککەوتن لەگەڵ عەبادی بووە.

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەنووسان و میدیاکانی عێراقی، قاسم سولەیمانی، هەمان ئەو کەسە بووە، کە نێوەندگیری بۆ دانوستانی سەرەتایی لە نێوان عەبادی و فەتح کردووە. عەبدوڵڵا هەوێزی لەم بارەیەوە تویتێکی کرد و رایگەیاند، کە جەنەڕاڵی ئێرانی (قاسم سولەیمانی) لە ١٣ی جانیوەری زەمینەی بۆ چاوپێکەوتنی دوو لایەن و ئەم مامەڵە گەورەیە فەراهەم کردووە. هەندێک لە میدیاکانی عێراق دەڵێن ئەم هاوپەیمانێتییە، بەو هۆیە هەڵوەشایەوە، کە سەدر رای لە سەر بوونی گروپەکانی ژێر پشتیوانی ئێران لە هاوپەیمانێتیەکە نەبوو.

بە نزیک بوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئێران هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر، تاکو ئامادەبوون و نفوزی خۆی لە عێراق بەهێزتر بکات و ئەوەی ئامانجیەتی، بەهێزترکردن و پەرەپێدان بە تۆڕەکانیەتی لەم وڵاتە. دەوڵەتی ئێستای عێراقیش بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆی بە رادەیەکی زۆر بەستراوە بە ‌هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئێرانە، بۆچوونێک هەیە، کە پێیوایە یەکێک لە جێگرەکانی قاسم سولەیمانی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە هاوپەیمانێتی سیاسیی و کابینەی حکومەتی عێراق لە داهاتوودا هەیە.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق گوتوویەتی: لەم مانگەدا سەرپەرشتی پاکێجێکی یارمەتی لۆجستی، ئەندازیاری و سەربازییە بۆ سوپای عێراق، ئەمەش بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی نۆژەنکردەوە و رێکخستنەوەی سوپاکەیە.

مەسجدی راشیگەیاندووە: ئێران لە ڕووی راوێژکارییەوە هاوکاری و یارمەتی وەزارەتی بەرگری، پۆلیسی فیدڕاڵ و وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەدات. لەم نێوەدا، ئێران هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەدات و قەبارە و ڕێژەی ئەم پەیوەندیانەی لە ماوەی ٥ ساڵدا گەیاندۆتە ٢٠ ملیار دۆلار. پڕۆژە مەزهەبی و کولتوورییەکان بەشێکی دیکەی ئەم هەوڵانە پێکدێنێت.

سەرچاوە: بزنێس ئینسایذیر

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com