یەکێتی مامۆستایان رەشنوسی پارێزبەندی مامۆستایان دەداتە پەرلەمان

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، رشنوسێکی نۆ خاڵیان ئامادەکردووە بۆ داکۆکیکردن لە مامۆستایان و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەکەن. دەشڵێت “سوودمان لە ئەزموونی وڵاتان وەرگرتووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە هەرێمی کوردسان مامۆستایان، رووبەڕووی کۆمەڵێک کردەوەی توندوتیژی بوونەتەوە و بە جۆرێک ترسی لەلای مامۆستایان دروستکردووە، کە لە هەر کێشەیەکدا ئەگەری روودانی توندوتیژی لە لایەنی قوتابی یان باوکی قوتابییەوە دەبنەوە. بۆ پێشگرتن لە رووداو نەخوازراوەکان بەرامبەر مامۆستایان، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پڕۆژەیەکی نۆ خاڵی ئامادە کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مامۆستا عەبدولواحید موحەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لەبارەی ئامادەکردنی رەشنوسی داکۆکی لە مامۆستایان رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا کۆمەڵێک رووداوی نەخوازراو روویداوە لە بابەتی توندوتیژی، کە نیگەرانی بۆ هەموو لایەک دروستکرد و مامۆستایانیش داوایان کرد، کە پەیوەندییەکانی نێوان مامۆستا و قوتابی و دایک و باوکان رێکبخات و بۆشاییەک نەبێ، کە مامۆستایان رووبەڕووی ترس ببنەوە.  

عەبدولواحید موحەمەد دەڵێت، بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی و یاساکانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی جیهان، پرۆسەی پەرەوەردە بە شاڕیگەی خۆیدا بڕوات و مامۆستاش پێشەنگ بێت لە پرۆسەکە و  نیگەرانی توندوتیژیش نەبێت.

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، رەشنووسی پاریزبەندی مامۆستایانمان ئامادەکردووە، لە نۆ ماددە مامادەمان کردووە و لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاش قسەمان کردووە هاوکاتیش لە گەڵ لیژنەی پەروەردەی پەرەمان گفتوگۆمان کردووە بۆ باشترکردنی لە کۆمەڵێک رووەوە.

مامۆستا عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، کە سەرەتا رەشنووسەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەین و دوای پەسندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرەمانی کەردستان دەکرێت بۆ گفتوگۆ کردن و پەسەندکردنی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com