نوچەنێت
شاندیكى هه‌رێم، به سه‌رۆكایه‌تى نێجیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، به‌شدارى كۆنفرانسى ئاسایشى جیهانى میونشن ده‌كات.
بریاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له روژانی ۱٦ی شوبات تاکو ۱۸‌ی شوبات له شاری مونشنی ئه‌لمانیا، کونفرانسی جیهانی ئاسایش ببه‌سترێت و زیاتر له ٥۰۰ که‌سایه‌تی له سه‌ر ئاستی جیهان ئاماده ده‌بن له‌وانه ده‌یان سه‌رۆک وڵات و نوێنه‌ری ۱۰۰ وه‌ڵاتی جیهان و ژماره‌یه‌کی زۆر له وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتان و پسپۆرانی بواری ئاسایش و که‌سایه‌تی ناوداره‌کان به‌شدار ده‌بن.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و شاندێک له هه‌رێمی کوردستان به‌شدار ئه‌و كۆنفرانسه ده‌بن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه، هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی داوه‌تی ئه‌م کونفرانسه ده‌کرێت له ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌مساڵیش به داوه‌تێکی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رهدانی ئه‌ڵمانیا ده‌کات و له‌م کونفرانسه بەشداردەبێت.
هه‌ر یه‌که له ئه‌نتۆنیۆ گوتریس، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا، فێدریکا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا، سکرتێری گشتی ناتۆ، سه‌رۆکوه‌زیرانی بریتانیا، شاندێکی باڵای ئه‌مریکا پێکهاتووه له وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا، ژماره‌یه‌ک سیناتۆری ئه‌مریکی و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له بواری ئاسایش. هه‌روه‌ها سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، سه‌روکی ئۆکرانیا، سه‌رۆکی گواندا، سه‌رۆکوه‌زیرانی نه‌مسا، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل، هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی و سعودیه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و تورکیا، وه‌زیری به‌رگری پۆڵۆنیا، ئیتالیا، ئیسپانیا، ئوسترالیا و ئه‌ڵمانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری ناوخۆ ده‌یان سیاسه‌تمه‌داری ناوداری جیهان و به‌رپرسی وڵاتان ئاماده‌ی ٥٤مین کونفرانسی ئاسایشی جیهان له میونشن ده‌بن.
له‌م کونفراسه جیهانییه‌دا، ده‌یان په‌نه‌ل سازده‌کرێن و پرسه هه‌نوکیه‌کانی جیهان کریزه سیاسییه‌کان باس ده‌کرێن، به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن له بواری ئاسایشی وڵاتان و تیرۆر.