نوچەنێت
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت، حكومه‌تی به‌غدا به خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌وه پابه‌ند نابێت، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی فیدراڵ واژۆی كردوون.
شه‌وی رابردووش، سه‌عد حه‌دیسی رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازی بووه، نه‌وتی هه‌رێم به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی به‌غدا هاورده‌ی دەرەوە بكرێت.
حه‌دیسی له لێدوانێكدا بۆ سایتی “به‌غدادول یه‌وم” گوتویەتی”كاتێك نه‌وتی هه‌رێم كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی به‌غدا، ئه‌وكات حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌بێت، كه خۆی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان واژۆی ده‌كات”.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هەروەها دەڵێت “ئێمه له‌و گرێبه‌ستانه به‌رپرسیار نین كه حكومه‌تی هه‌رێم واژۆی كردوون، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه واژۆ ده‌كرێن یاخۆد به ئاگاداری به‌غدا ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێمه ئاگاداری نین، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ئێمه‌وه نییه”.