ئەردۆغان پەیوەندی بە سەفین دزەییەوە دەکات

0

نوچەنێت

بەهۆی کۆچی دوایی دایکی سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لێکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە(٨-٢-٢٠١٨) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بەهۆی کۆچی دوایی نەجیبە ئاغا ئەحمەد بایز دزەیی، دایكییەوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆككۆماری توركیا هیوای خواستووە دوایین ناخۆشی بنەماڵەی دزەیی بێت و كۆچكردووش بە بەهەشت شاد بكات و لە بەرامبەردا سەفین دزەیی، سوپاسی پرسەنامەكەی سەرۆككۆماری تورکیای کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com