نوچەنێت
شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی (بەختیاری)ی شاری خانەقین، بەهۆی دەستڕێژی گوللە بۆ سەر دوكانێك ٧ هاوڵاتی كوژران و سێ هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.
شاری خانەقین /١٥٥ كیلۆمەتر باكووری خۆرهەڵاتی بەعقووبە/ یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە پاش پرۆسەی ناسراو بە “ئازادیی عێراق” زۆرینەی دامودەزگاكانی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوە دەبرێت، لە پاش ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، دۆسیەی ئەمنی شارەكە كەوتە دەست هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی داگیری کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو ٨-٢-١٢٠١٨، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستڕێژی گولەیان كردووە بەناو دوكانێكدا و بەو هۆیەوە ٧ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و سێ هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان “قوربانییەكانی ڕووداوەكە پێنجیان كوردن و دووانەكەكەی تریشیان عەرەبن و قوربانییەكان بریتین لە (لەیس فایەق، عەدنان سوڵتان كازم، محەمەد مەنسوور، مەروان ساحب جاسم، عصام مەنسوور، سدیق حەمید فەهد، هاروون حەمید).
