پەرلەمانتارێک: بە نادیدەگرتنی داخوازی پێکهاتەکان لە بودجە، دۆخی عێراق تێکدەچێت

0

نوچه‌نێت: تایبەت 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کاتێکدا ١٧٪ بەشی هەرێمی نەکردبێت و لە ئێستادا کەمکراوەتەوە ١٢.٦٧ بە دڵنیاییەوە زیان بە کوردستان دەگەیەنێت. دەشڵێت “ئەگەر بەو شێوازە بودجە تێپەڕێندرێت رەوشی عێراق بەرەو خراپی دەچێت.

یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکییەکانی عێراق بەتایبەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە لە لایەن بەغداوە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە و تائێشتاش هە بەردەوامە. لە بودجەی ٢٠١٨ کە کورد رێگری دەکات لە پەسەندکردنی ئەوەیە، کە پشکی هەرێم بۆ ١٢.٦٧٪ کەمکراوەتەوە و بەوەش زیانی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەکەوێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، سەبارەت بە ئەگەری پەسەند کردنی بودجەی ٢٠١٨ی عێراق و زیانەکانی کورد رایگەیاند: بەغدا بەو مکانیزمەی، کە پێشتر ١٧٪ بۆ هەرێم بۆ بوارە جیاوازەکان دەنارد دەردەکەوێت، کە ئەو بوارانە تا چەند بودجەیان کەمی کردووە و زیانمەندن. لە کاتێکدا ١٧٪ بەشی هەرێمی نەکردبێت و لە ئێستادا کەمکراوەتەوە ١٢.٦٧٪ بە دڵنیاییەوە زیان بە کوردستان دەگەیەنێت. 

موحسن عوسمان دەڵێت، شەڕی چەند ساڵەی داعش و بوونی ئاوارەی زۆری عێراق لە هەرێمی کوردستان و ئەو خەرجییانەی لە سەر حکومەتە، لەبەر ئەوە ئەگەر پشکی هەرێم ١٧٪ بێت هەر بە زەرەریەتی. ئەوەی پێشتر هەبووە ئەم چەند ساڵە خەرجکراوە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوە دەدات، کە دیار نییە ئەو دامەزراوانەی سەر بە ناوەندن وەک فرۆکەخانە، سنوور و پێشمەرگە، کە چۆن چارەسەر دەکرێن، دوای پەسەندکردنی ئەم بودجەیە، بە چ مکانیزمێک کێشەکان چارەسەر دەکرێن، وەک جاران دەبێ یان گۆڕان کاری بەسەردادێت.

 ئەو پەرلەمانتارە هۆشداری دا و گوتی، ئەگەر لە بودجە داخوازی کورد یان سوننە لە بەرچاو نەگیریەت، رەوشی عێراق بەرەو خراپی دەچێت، لەوانە کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com