نوچەنێت:تایبەت
ئەندامێکی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك داوا دەکات، لەروی پترۆ دۆلار و پۆستە ئیدارییەکانەوە، کەرکوک تاک لایەنانە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت.
پێش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، دۆخی کەرکوك و ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەرووی ئەمنیەوە جێگیربوو،بەڵام داوای لەشکرکێشیەکەی هێزە عێراقی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆسەر کەرکوك و ناوچەکانی دیکە، دۆخی ئەوشارەناجێگیری بەخۆیەوە بینی، تائێستاش ئاسایی نەکراوەتەوە، سەرجەم کێڵگە نەوتیەکانیشی لەژێر دەستی حکومەتی عێراق دایە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، جوان حەسەن ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند”بەداخەوە ئەوەی بەسەر کەرکوک دا هات، کورد بەگشتی لێی زەرەرمەندبووە، بەڵام پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر کاتێک کەرکوك لە دەستی کوردبوو، قازانجەکەی تەنها بۆ حیزبێک یان دوو حیزبووە، ئەگەر ئیدارەیەکی خراپیاندابێت،بەداخەوە ئێستا ناڵێن فڵان لایەن، بەڵکو دەڵێن کورد ئیدارەی لاوازبوو”.
جوان حەسەن هیوای خواست، کورد لە رووداوەکانی ١٦ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، دەرسێکی وەرگرتبێت و دەڵێت”ئەگەر کورد لەشاری کەرکوک حکوم گەرایەوە دەستی، بتوانێت حکومەتێک پێکبهێنێت یان دەستی باڵای هەبێت، پێویستە هەمان سیاسەتی پێشو بەکار نەهێنێتەوە”.
لە کەرکوک تاکلایەنە مامەڵە بە داهاتەوە دەکرێت
0
Share.