نوچەنێت: تایبەت
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بڕیاردان لەبارەی کۆنگرەی یەکێتی بۆ کاتێکی نادیار دوادەخات، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەش دەنگۆی دواخستنی کۆنگرە رەتیدەکاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێتی بڕیاری داوە، بڕیاردان لەبارەی بەستنی کۆنگرەی چوارم بۆ کاتێکی نادیار دوابخات، تا ئەوکاتەی کێشەکانی خۆی یەکلایی دەکاتەوە و بەبێ کێشە دەچێتە ناو کۆنگرەوە.
لە لێدوانێی تایبەت بە نوچەنێت، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بارەی دواخستنی کۆنگرەی حزبەکەی رایگەیاند: بڕیاری دواخستنی کۆنگرە لە ئارادا نییە و ئاگاداری بڕیاری لەو شێوەیە نییم.
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو بڕیارانەی پێشووتر لە بارەی کۆنگرەوە باسکراون وەک خۆیەتی و بڕیاری نوێی لەبارەوە نەدراوە.