نوچە-مهر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکی،ا پێشنیاری پەیوەندی لە گەڵ دەوڵەتی سوریا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون بەردەوام دەبن و، عەفرین لە بوونی تیرۆریستان پاک دەکەنەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە گوتارێکدا لە ئەنقەرە، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریای بە تاوانکار و تیرۆریست وەسف کرد و پێشنیاری پارتی جە هەپەی بۆ گرێدانی پەیوەندی لە گەڵ دیمەشق رەتکردەوە.
ئەردۆغان گوتی، هەروەک چۆن بەرەی نوسرە گروپێکی تیرۆریستییە، یەپەگە و پەکەکەش دەکەونە ئەم خانەوە.
هاوکات جەختی لەوەکردەوە، کە ئۆپەرایسۆنی سەر عەفرین بەرەدوام دەبێت و تەرکیز دەخەنە سەر چارەسەرکردنی کێشەی عەفرین و ئیدلیب، تاکو پەنابەران بتوانن بگەڕێنەوە نیشتمانی خۆیان. ٥/٣ پەنابەری سوری نیشتەجێێ تورکیان و ناتوانن بۆ هەمیشە ئەم ژمارەیە لە پەنابەران لە تورکیا جێ بکەنەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها دەلێت، بە هاوکاری تاران و بەغدا، توانی کۆتایی بە کێشەی(پرسی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی لە باشوری کوردستان)باکوری عێراق بهێنن، هەروەها بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکوری ئەم وڵاتە، هەنگاو دەنێن.