پەرلەمانی کوردستان، لیژنە بۆ خورماتوو دروست دەکات

0

نوچەنێت:تایبەت

سەرۆكی لیژنەی كاتی تایبەت بە لێكۆڵینەوە، لە روداوەكانی شارۆچكەی خورماتو لە پەرلەمانی  كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لیژنەکەمان، بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانی دوز خورماتو، دەستی بەکارەکانی خۆی کردووە. یەکەم کۆبوونەوەمان ئەنجامدا.

رۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، سوپای عێراق و هێزە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لە شكركێشییان ئەنجامدا بۆ سەر ناوچە كوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە هۆیەوە دەیان هەزار خێزانی كورد، لە كەركوك و دەوروبەری ئاوارەی شارەکانی کوردستان بوون، بەڵام لە شارۆچكەی خورماتوو جگە لە ئاوارەبوونی كوردان، بە دەیان هاووڵاتیی كورد شەهید بوون و سەدان خانو، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە روخێندراون و سووتێندران.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی كاتی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لەرووداوەكانی دوزخورماتو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند”ئەمڕۆ پێنج شەممە لیژنەکەمان، بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانی دوز خورماتو، دەستی بەکارەکانی خۆی کردووە، بۆئەو مەبەستەش ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەمانکرد، لەگەڵ قایمقامی پێشوی قەزاکە (شەلال عەبدل) کە بەناحەق لابرا و ئەنجومەنی دوز خۆرماتوو “. 

هەروەها دەڵێت”لە ئێستادا لیژنەکەمان سەرقاڵی کارکردنە لەسەر ئەو بابەتە و بەردەوام دەبین لەسەر کارەکانی خۆمان، جگە لەو کۆبونەوەیەش بەرنامەی دیکەشمان هەیە”.

سەبارەت بەسەردانی مەیدانی لیژنەکەیان بۆ دوزخورماتو، شوان شێخ ئەحمەد  گوتی”ئەوە کارێکی زۆر قورسە، چونکە ناوچەکە لەرووی ئەمنیەوە گونجاو نییە بۆ سەردانیکردن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەرووی ئەمنییەوە گرەنتیەک هەبێت و گونجاوبێت، بەشێوەی مەیدانیش سەردان دەکەین، لەنزیکەوە خەڵکەکەی دەبینن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com