نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، به دووری ده‌بینم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بچیته لیستێكه‌وه كه پارتی و یه‌كێتی تێدا بێت، چونكه ئه‌و دوو حیزبه له رابردودا پرسیان به گۆڕان و هیچ حیزبێكی دیكه نه‌كردوه بۆ بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه، پێنج پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رقاڵی دروستكردنی لیستێكی هاوبه‌شی كوردین بۆ ناوچه‌كیشه له‌سه‌ره‌كان، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ریككه‌وتن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆر ئیسماعیل نامیق ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به یه‌ك لیستی لایه‌نه كوردییه‌كان له ناوچه كیشه‌له‌سه‌ره‌كان رایگه‌یاند، هیچ هه‌وپه‌یمانێتییەکم لا په‌سه‌ند نییه كه پارتی و یه‌كێتی تیدابن، چونكه ئه‌و دوو حیزبه له رابردودا بۆ پرسه چاره‌نوسسازه‌كان هیچ كاتێك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆیه به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌م كاته‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هێزه، به دوور ده‌بینم.
ئیسماعیل نامیق دەڵێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناچێته هاوپه‌یمانێتییەکەوە كه پارتی و یه‌كێتی تیدابن. هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه نین.
ئیسماعیل نامیق پێیوایه، ئه‌و لیسته هاوبه‌شه‌ی كه له‌نێوان گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی پێكهاتوه به‌ناوی لیستی نیشتمان، بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان باشترین بژارده‌یه.