نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادی بریاری داوه به نرخی بازاڕ پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم بدات، نه‌ك بە نرخی حكومه‌ت.
حکومەتی عیراق، چه‌ندین جار-رایگه‌یاندوه کە له نزیكترن كاتدا شایسته دارایه‌كانی جوتیارانی هه‌ریم خەرج دەکەن، بەڵام تا ئێستا له كۆی پاره‌ی(2014+2015+2016+2017) كه نزیكه‌ی 833 ملیار دیناره ته‌نها 100 ملیاری له‌و پاره‌یه بۆ جوتیارانی هه‌ریمی خەرجكردووه ، ئه‌مه‌ش له كاتیكدا جوتیارانی پاریزگاكانی دیكه‌ی عێراق ته‌واوی شایسته دارایه‌كانیان وه‌رگرتوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی پاره‌ی جوتیارانی هه‌ریم رایگه‌یاند، چه‌ندین جار به دواداچونمان بۆ شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌ریم كردوه، به‌ڵام عه‌بادی به پاساوی نادروست پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم دواده‌خات .
نه‌جیبه نه‌جیب بڕیارێکی حکومەتی عیراق ئاشکرادەکات” عه‌بادی بڕیاری داوه، به نرخی بازاڕ پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم خەرج بكات نه‌ك نرخی حكومه‌ت چونكه بەپێی قسەی ئەوان، ئه‌و گه‌نمه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌سلیمی سایلۆكان كراوه. زیاتره له توانای هه‌رێم، بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ی لای حكومه‌ت، بە نرخی بازاڕ بۆ جوتیارانی خەرج دەکەن، كه ئه‌مه‌ش زوڵمیكی گه‌وره‌یه دەرهەق بە جوتیارانی هه‌رێم”.
نه‌جیبه نه‌جیب هەروەها دەڵێت”حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتیكی ئه‌مری صه‌رفی پاره‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی لای خۆی داناوه. ریگه نادات وه‌زاره‌تی دارایی پاره بۆ جوتیاران خه‌رج بكات، ئه‌مه‌ش له دنیادا ده‌گمه‌نه”.