ئەمریکا لەبارەی کشانەوە لە مەنبەج، لێدوانێک دەدات

0

نوچە-ئاسۆشیتێدپرێس

فەرماندەی باڵای سوپای ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن سەرباری داواکاری تورکیا و شەڕ و بەریەککەوتنی ‌سوپای ئەم وڵاتە لە گەڵ هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئەمریکا لە مەنبەج، ناوچەکە جێناهێڵێت.

جەنەڕاڵ پۆل فانک، فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا، بە ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێسی گوتووە، ئەمریکا تا لەناوبردنی یەکجاری داعش لە سوریا دەمێنێتەوە.

جەنەڕاڵ فانک دەڵێت، ئەمریکا  لە پشتیوانی کردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام دەبێ. سەرباری ئەوەی کە ئەم هێزە لە گەڵ تورکیا لە شەڕدایە.

ئەم جەنەڕاڵەی سوپای ئەمریکا ئەوەشی راگەیاندووە، متمانە و باوەڕیان بە هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەیە. بە هێزەکانی یەپەگەشەوە.

جەنەڕاڵ فانک لەبارەی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ژێر پشتیوانی تورکیا لە مەنبەج گوتی، ئەم رووداوانە جۆرێکە لە ئازاردان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com