هەڵگورد حیکمەت: ماوەی پڕۆژەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ٣ساڵە

0

نوچەنێت: تایبەت 

بەڕێوەبەری هۆشیاری و راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی چەند وڵاتێکی ناتۆ بەڕێوەدەچێت و”ماوەی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە سێ ساڵە”.

وەزارەتی پێشمەرگە یەکێک لەو وەزارەتانەیە، کە پێویستتی بە چاکسازی و رێکخستنی ریشەییە، وەک هێزێکی نیشتمانی بۆ بەرگری کردن و پاراستنی هەرێمی کوردستان، هەروەها پاراستنیەتی لەو کێشە و گرفتانەی رووبەڕووی دەبێتەوە.

بە گوتەی شارەزایانی سەربازی، چاکسازی لەو وەزارەتە پێویستی سەرپەرشتی وڵاتانی هاوپەیمان هەیە، کە بڕیارەکانی چاکسازی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و پڕچەک بکرێت لە لایەن ئەو وڵاتانەوە، تا وەک هێزێکی پڕۆفیشناڵ ئەرکەکانی راپەڕێنێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری هۆشیاری و راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رۆڵی هاوپەیمانان لە چاکسازی وەزارەتەکی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەوە راست بکرێتەوە ئەو پڕۆژەی چاکسازییەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن چەند وڵاتێکی ناتۆوە سەرپەرشتی دەکرێت، گوتیشی “بێگومان جێگای ئۆمێدە، کە لە ئاییندە بتوانرێ هەیکەلی نوێی کارکردن لەناو وەزارەتدا دروستبکرێ”. 

هەڵگورد حیکمەت ئاماژە بەوە دەدات، کە پڕۆژەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، پڕۆژەیەکی هاوبەشە لە گەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان بۆ چاکسازی کردن لە هەیکەل و تەشکیلاتی وەزارەت. هەروەها ئەمە راستەوخۆ بە سەرپەرشتی چەند وڵاتێکی ناتۆ دەکرێ.

بەڕێوەبەری هۆشیاری و راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو ” قسە لەسەر ئەوەیە لە ئاییندە هەیکەلێکی وەزارەتی پێشمەرگە دروستبکرێ، کە پڕۆفیشناڵی ناتۆ بێت، نەک ئەوەی ئێشتا هەیە یان ئەوەی هاوشێوەی هەیکەلی عێراقی نەبێت. بۆ بە جێ گەیاندنی پڕۆژەکەش سێ ساڵی بۆ دیاری کراوە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com