ئەم وڵاتە، پێشوەختە ئاگاداری هێرشەکەی سەر عەفرین بووە

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە،٨ ی فێبریوەری لەسەر زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی  روسیا رایگەیاند، نزیکبوونەوە  و پەیوەندیەکانی ئەم دواییانەی نێوان تاران و ئەنقەرە لە سەر دەستی مۆسکۆ بووە. ئەمەش دوای ئەوەی هات کە مۆسکۆ هەستی بە قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە، کردبوو.

شەرقولئەوسەت، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە تورکیا، دەڵێت، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاران بە ئامانجی رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی ئێران بووە. دوای ئەوەی کە سوپای تورکیا لە سوریا هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئێرانی لە نزیک عەفرین و ئیدلیب-ی، کردە ئامانجی هێرشەکانی. دوای ئەم هێرشەش بوو کە تاران داوای لە ئەنقەرە کرد کە هێرشەکانی رابگرێت.

بە پێی راپۆرتەکەی شەرقولئەوسەت، ئەنقەرە ئێستاش مەیلی هاوکاریکردنی تارانی هەیە. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئێران یەکێک لە وڵاتانی گرەنتیکاری ئاگربەست لە سوریا-یە.

رۆژنامەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە لە میانەی سەردانەکەی بۆ تاران، مەولود چاوش ئۆغڵۆ، ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر عەفرین لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران تاوتوێ کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com