بزانە هونەرمەندان چ رەنگێک لایان جوانترینە ؟

0

نوچە.نێت

 

زۆربەی خانمان پەیوەستن بە بەکار هێنانی ماکیاژوو کەرەستەی رازانەوە و کرێم ، بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە دەرکەون ، بەتایبەت هونەرمەندان کە پێشینەن لە کۆمەڵگادا، بۆیە زۆرێک لاسایان دەکەنەوە. 

رەنگی قرمزی، جوانترین رەنگە لای هونەرمەند ئەنجلینا جولی، چونکە لە زۆربەی فیستیڤاڵەکاندا هەمان رەنگ بەکار دەهێنێت، بەتایبەتی لە فیستیڤاڵی خەڵاتەکانی جولی جولدن هەمان رەنگی بەکار هێنابوو.

رەنگی سوراوی پرتەقاڵی کەبە رەنگی ترسناک ناسراوە، بەڵام شارەزای بواری جوانکاری راشیل غودوین بە هۆی تواناکانیەوە لەگەڵ برژانگە رەشەکانیدا  ئەو رەنگەی گونجاندوە.

ئەکتەری بەناوبانگی هولیوود ئیما ستون ، بەوە راهاتوە کە لەزۆربەی فیستیڤاڵەکاندا  سوراوی رەنگی پەمەی بۆ جوانکاری لێوەکانی بەکار بێنێت.

رەنگی مارۆنی بۆ کەم کردنەوەی رەنگی سوراوەکانی ترە ، زۆربەی خانمان رەنگی مارۆنی بە جوانترین رەنگ دادەنێن

میشیل ویلیامز، سوروای رەنگی سور جوانترین رەنگە بەلای ئەم هونەرمەندەوە، هەربۆیە لە زۆرینەی ئاهەنگەکاندا بەو رەنگەوە دەبینرێت.

رونی مارا، رەنگی سوروای رەشی بۆ جونکاری لێوەکانی بەکار هێناوە، وەک دەبینرێت رەنگی سوراوی رەش بەهۆی کاریگەری تۆخی رەنگەکەوە ماکیاژی روخساری رونی، شاردوەتەوە.

رەنگی سوراوی سەوز، گۆرانی بێژی پۆپ ریهانا ، ئەم رەنگەی بۆ جوانکردن و سەرنج راکێشانی لێوەکانی بەکار هێناوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com