نوچەنێت
ئەندامێکی لیژنەی لیژنهى كاروبارى پێشمهرگه و شههیدان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر پێشمەرگە دیلەکان هیچ سەرچاوەیەکی دڵنیاکەرەوەمان دەستنەکەوتووە و داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، هەوڵێ خۆیان بخەنە گەڕ بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنوسیان. دەشڵێت “لە تۆماری وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر پێشمەرگە دیل و شەهیدەکان زانیاری هەڵە هەبووە”.
لە ماوەی شەرێ داعش بەتایبەت لە سەرتاکانی ژمارەیەک پێشمەرگە بە دیلی کەوتنە دەست داعش، بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی پێشمەرگە، ٦٢ پێشمەرگە دیلن. بەم دواییانە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگە دیلانە پێیانوایە دیلەکان لە ژیاندا ماون و لە گرتوخانەکانی بەغدان، لەم بارەیەوە پەرلەمانتار دکتورە ئەشواق جاف، لە لێکۆڵینەوەی بەردەوامدایە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسیان.
لە لێداونێکی تایبەت بە نوچەنێت، قادر وەتمان رەسوڵ، ئەندامی لیژنهى كاروبارى پێشمهرگه و شههیدان لە بارەی پێشمەرگە دیلەکان رایگەیاند: زانیاری لە سەر ئەو بابەتە بە ئێمەش گەیشتووە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی دڵنیاکەرەوەمان دەستنەکەوتووە و داوامان لە حکومەت و بەتایبەت دامودەزگا هەواڵگرییەکان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا کردووە، کە هەوڵی خۆیان بخەنەگەر بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانە.
قادر وەتمان دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم لەو دانوستانانەی کە لە گەڵ بەغدا دەیکات، بەدواداجوون لەسەر ئەم بابەتە بکەن. دەشڵێت “ئەرکی سەرشانی نوێنەرانی کوردە لە بەغدا بەدواداچوونیان بۆ چارەنووسی پێشمەرگە دیلەکان هەبێ”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان ئاشکرای دەکات، وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری تەواوی لەسەر پێشمەرگە دیل و شەهیدەکان نییە. لە کاتێکدا لیستیان بە ئێمەدا زانایرییەکان پێچەوانە بوون، وەک ئەوەی، کە شەهیدیان بە دیل نوسیبوو- و دیلیشیان بە شەهید. گوتیشی “لەسەردانم بۆ بۆ بنەماڵەی یەکێک لەو پێشمەرگانە کە بە دیل ناوی هاتبوو، دەکەوت کە شەهیدە. هەوەها هەبووە ناوی بە شەهید تۆمار کراوە، بەڵام دیل بووە لە لای داعش و ئەمەمان بە وەزیر راگەیاندووە. هۆکارەکەشی بە دامەزراوەیی نەبوونی وەزارەتەکەیە.
رەزگەیی راشیگەیاند، پێشمەرگەی شەهید هەیە، کە کەسوکارەکەی، تەرمی یان گرتەی ڤیدیۆیی شەهیدبوونیان لە بەردەست نییە بۆیان بسەلمێنێت، قەناعەتیان نییە و پێیانوایە بە دیلی دەست داعش کەوتوون و دەکڕی چارەنووسی یەکلا بکرێتەوە و لە ژیاندا مابێت. گوتیشی “لە سەردانم بۆ لای بنەماڵیەکی پێشمەرگە یلەکان بۆم دەرکەت کە بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵکە شەهیدبوونی کوڕەکەیان دەشارنەوە لە باوک و هاوسەرەکەی”.