نوچەنێت: تایبەت
بهرپرسی راگهیاندنی پۆلیسی گهرمیان رایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەك هیچ بازگەیەکی ئێمە چۆڵ نەکراوە، یان رادەستی هیچ هێزێکی عێراقی نەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧-٢-٢٠١٨، ئۆپەراسیۆنێکی هێزەعێراقییەکان، پۆلیسی فیدڕاڵی، حەشدی شەعبی و جەیشی عیراقی لە سنوری دوز خورماتوو، بۆسەر ئەوهێزەی ماوەیەکە لەسنوری پەلکانە لەنێوان دوزخورماتوو – زنانە، جێگیربون و بەئاڵاسپییەکە ناسراوبوون دەستی پێکرد.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، رائیدی مافپەروەر علی جەمال قدوری، بهرپرسی راگهیاندنی پۆلیسی گهرمیان، لە بارەی دەنگۆی رادەستکردنی بازگەکانی گەرمیان، بەهێزە عێراقییەکان رایگەیاند”هیچ شتێکی وانییە. ئەوان هاتن دوایانکرد، بازگەکان رادەستی ئەوانبکەین، بۆئەوەی لەوێوە هێرشبکەنە سەرئەو شوێنانە و کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام بەهیچ شێوەیەك نەچووینە ژێرباری ئەو داوایە”.
بهرپرسی راگهیاندنی پۆلیسی گهرمیان هەروەها گوتی”ئێمە تەنها وەکو هاوکارییەک رێگەمان پێیاندا، کە لەبازگەکانی ئێمەوە تێپەڕبن، بۆ ئەوەی لەپشتەوە بڕۆن ئۆ پەراسیۆنەکەی خۆیان ئەنجامبدەن، دوای تەواو بونی ئۆپەراسیۆنەکەیان، سەرجەم ئەو هێزانە گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان”.
هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە “لە ئێستادا سەرجەم ئەو بازگانەی کە پێشتر لەژێر کۆنتڕۆڵی پۆلیسی گەرمیان بوون، وەک پێشتر هەر لەژێردەستی پۆلیسی گەرمیاندایە”.