نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بریاری سزادانمان نایاساییه و بڕیارێكی تاكه كه‌سییه. جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش تانه‌ی له بریاره‌كه دا‌و.ه به بڕیارێكی نایاسایی له قه‌ڵه‌می داوه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ٧-٢-٢٠١٨، به پێی بڕیارێكی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سی په‌رله‌مانتاری كورد بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له كاره‌كانیان راگرت و به‌شێكی له موچه‌كانیان بڕی. به پاساوی تێكدانی دانیشتنێكی ئاسایی په‌رله‌مان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ سزادانی خۆی و دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی كورد رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌لیم جبوری به بڕیارێكی تاكه كه‌سی ، بریاری سزادانمانی داوه. بڕیاره‌كه‌ی نایاساییه و له دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا بووه كه نیسابی یاسایی تێدانه‌بوه بۆیه بڕیاریكه‌ی(باطلة) و هیچ به‌هایه‌كی نییه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری سزادانیان شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی ، ئێمه و هاوڕێكانمان له دانیشتنی رابردوی په‌رله‌ماندا ریگه‌مان گرت، له‌وه‌ی كه‌له دانیشتنێكی نایاسایی په‌رله‌ماندا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق بكرێت. بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ سزادانمان ده‌ركردوه چونكه به‌رگریمان له قوت و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردووه. رێگه‌مانگرت له‌وه‌ی به نایاسای خویندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ بودجه بكریت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئەوەش رادەگەیەنێت، کە فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌م بڕیاره‌ی سه‌لیم جبوری رازی نین. بڕیاروایه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بریاره نایاساییه ده‌ربكه‌ن و ره‌تیبكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بڕیاره‌كه‌ی به نایاسایی داناوه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كردووه.