نوچه‌نێت: تایبەت
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی زنانه و نه‌وجول رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه ناده‌ین هێزه عێراقیه‌كان بێنه ئه‌و ناوچانه‌ی، كه له ژێر ده‌ستی پشمه‌رگه‌ن و ناوچه‌ی كوردستانین، بۆ ئەو مەبەستە” هێزی پیشمه‌رگه له ئاماده باشی دایه”.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه ٧-٢-٢٠١٨، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو- و به‌رزاییه‌كانی سنوره‌كه ده‌ستپێكرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محەمەد جه‌وری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌گه له ناوچه‌ی نه‌وجول-زنانه، سه‌باره‌ت به هۆكاری جوڵه پێكردنی ئه‌و هێزه زۆره‌ی پیشمه‌رگه بۆ قه‌زای كفری و ده‌وروبه‌ری رایگه‌یاند، جێگیریكردنی ئه‌و هیزه‌ی پیشمه‌رگه له قه‌زای خورماتوو- و ده‌وروبه‌ری، بۆ ریگه‌گرتنه له دزه‌كردنی چه‌كداره داعشه‌كان و ئاڵاسپیه‌كانه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له ئێستادا حه‌شد و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنیان له دژ ئه‌نجامداون.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاشكرای ده‌كات ، ئامانجێكی دیكه‌ی جێگیركردنی پیشمه‌رگه له ناوچه‌كه، بۆ رێگه‌گرتنه له ئه‌گه‌ری ێیشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ژێر ده‌ستی پیشمه‌رگه، به هیچ شیوه‌یه‌ك رێگه به جوڵه‌یان ناده‌ین بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه .
ئه‌و فه‌رمانده‌ی پیشمه‌رگه لەوەڵامی وتەبێژەکەی حەشدی شەعبی دەڵێت”هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كمان له‌گه‌ڵ حه‌شد و سوپا، له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا نییە، به‌ڵام جۆره ته‌نسیقێك له نێوانماندا هەیە، بۆئه‌وه‌ی گرژی دروست تا ئێستا هیزه عێراقییه‌كان نه‌هاتونه‌ته هیچ ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنتڕۆڵی پیشمه‌رگه و، ریگه‌شیان پێ ناده‌ین”.