نوچه‌نێت: تایبەت
وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشمان هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین، هه‌تا ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌دیبێنین.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه ٧-٢-٢٠١٨، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنیكیان بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو-و به‌رزایه‌كانی سنوره‌كه ده‌ستپیكرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌لی حسه‌ینی وته‌بێژی میحوه‌ری شمالی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌باره‌ت به ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه عێراقیه‌كان له خورماتوو رایگه‌یاند، ئامانجی حه‌شد و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌م ئۆپه‌راسیۆنه ، پاراستنی خه‌ڵكی دوزخورماتوه له‌و هێرشه هاوه‌نی رۆكێتانه‌ی كه ناوبه‌ناو له به‌رزایه‌كانی خورماتوه‌وه شاره به ئامانج ده‌گرن و، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی. بۆیه ده‌مانه‌وێ ناوچه‌كه له ئاڵا سپییه‌كان و گروپه تیرۆرستییه‌كانی دیكه پاكبكه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به بونی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گوتی، هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ هیزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌یه‌و، هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی سنوره‌كه.
عه‌لی حسه‌ینی ره‌تی كرده‌وه، کە هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، نیازی هیچ جوڵه‌یه‌كیان هه‌بێت به ئاراسته‌ی سنوره‌كانی پیشمه‌گه”ئێمه نیازی هیچ جوڵه‌یه‌كمان نییه به‌ره‌و سنوری پیشمه‌رگه، به‌رنامه‌مان هێرشكردنه سه‌ر تیرورسته‌كانه”.
عه‌لی حسه‌ینی سەبارەت بەشێوازی ئۆپەراسیۆنەکە دەڵێت”ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان به هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێت، چونكه مین و عه‌بوه‌یه‌كی زۆر له سنوره‌كه هەن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دامان ناوه هه‌تا ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌دی دێنین”.