نێچیرڤان بارزانی: گرفتێکی ئەوتۆ لەبەردەم هەڵبژاردن نییە

0

نوچەنێت

دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەت، لەگەڵ پەرلەمان و کۆمسیۆن سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧-٢-٢٠١٨، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە
رۆژی چوارشەممە 7-2-2018، سەرۆکایەتیییەکانی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و رایگەیاند”ئەمڕۆ لەگەڵ پەرلەمان و کۆمیسیۆن کۆبوونەوەمان هەبوو. هەرسێ لا باسی وادەی هەڵبژاردنمان کرد، لەم کۆبوونەوەیەدا رۆژەکە دیارینەکرا، چونکەئەمە پێویستی بە راوێژ هەیە، لایەنە سیاسییەکان دوای ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان راوێژ دەکەن”.

هەروەها رایگەیاند کە “کۆمیسیۆن راپۆرتی خۆی پێشکەشکرد لەبارەی ئەو هەنگاوانەی هەتا ئێستا ناویانە بۆ ئەو مەبەستە، پەرلەمان باسی بابەتی یاسایی کرد و حکومەتیش باسی ئەو ئامادەکارییانەی کرد کە پێویستن بۆ ئەو بابەتە، بڕیاردرا لەگەڵ لایەنەکان قسە بکەن و دوای ئەوە رۆژی هەڵبژاردن دیاریبکرێت”.

بارزانی لە وەڵامی رۆژنامەواناندا گوتی” گرفتێکی ئەوتۆ لە بەردەم هەڵبژاردن نییە، هەندێ مەسائیلی تەکنیکی هەیە کە دەبێ عیلاج بکرێن”

سەبارەت بە ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ موچە، سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە” تائێستا هیچ پارەیەک لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان نەهاتووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com