شاندێکی باڵای حکومەت، لەگەڵ پەرلەمان و کۆمسیۆن لە کۆبوونەوەدان

0

نوچەنێت

حکومەت و پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لە کۆبوونەوەدان.

ساڵی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمان کرد و داوایکرد لە ماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچن.

ئەمڕۆ چوارشەممە  ٧-٢-٢٠١٨، کاتژمێر ٩ی بەیانی، شاندێکی باڵای حکومەت بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، گەیشتە پەرلەمان و لەگەڵ پەرلەمان و کۆمسیۆن بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەدان.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بکرێت، بە ئامادەبوونی سەرۆک فراکسیۆنەکان، گفتوگۆ لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردن ‌و پاكکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكرێت، چاوەڕواندەکرێ وادەی هەڵبژاردنیش دیاریبکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com