٤هەزار چەکداری داعش، لەم شوێنەی هەرێمی کوردستانن

0

نوچە-فرانس ٢٤

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێ، چوار هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانیدان، کە بەشیکیان بیانین.

دیندار زێباری، بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەێندراوێکدا سیشەممە ٦ی شوبات گوتی “لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە تاکو ساڵی ٢٠١٧، پێشمەرگە و هیزە ئەمنییەکانی کوردستان، ٢٥٠٠ هەواداری داعشیان دەستگیرکردوون، لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی حەویجە ١٠٠٠ کەسی دیکەیان خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، ٣٥٠ کەسیش لە کەرکوک دەستگیرکراون”.

زێباری دەڵێ، ئەو ١٠٠٠ کەسەی لە حەویجەوە خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردووە، هەموویان دانیان پێداناوە کە سەر بە داعش بوون و لە ترسی هێزە عێراقییەکان خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردووە.

 

ئەو ٣٥٠  کەسەش کە لە کەرکوک دەستگیرکرابوون، گواسترابوونەوە بۆ زیندانەکانی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان.

لەبارەی مافی زیندانییەکانیشەوە گوتویەتی “تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوری نێودەوڵەتی، ئاگاداری بارودۆخیانە، بەڵام کەسوکاریان شوێنی زیندانیکردنیان پێنازانن، چونکە کەسوکارەکانیان بەزۆری لە کەمپەکانی دەرەوەی سنوری هەرێمی کوردستان دەژین”.

زێباری ئاشکرایکردووە، کە رۆژنامەنوسێکی دەستگیرکراوی ژاپۆنی نزیک لە داعش لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رادەستی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کراوەتەوە، کەسێکی تریش رادەستی کونسوڵگەریی ئەمریکا لە هەولێر کراوەتەوە.

لەبارەی داواکاریی حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی زیندانیانی داعش لە هەرێم رادەستی ئەوان بکرێنەوە، زێباری گوتی “ئەمە دەبێ بە هەماهەنگییەکی هاوبەش و بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com