نوچه‌نێت:تایبەت
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، ناوچه‌كانی په‌لكانه و به‌رزایه‌كانی غرره‌ی ده‌وروبه‌ری خورماتوو، له هێزه نایاساییه‌كان پاكده‌كه‌ینه‌وه.
دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له ناوچه‌كانی خورماتوو، دەنگۆی هەبوونی هێزێكی ٥٠٠ كه‌سی، كه به ئاڵا سپییه‌كان ناسراون. له‌گه‌ڵ چه‌كداره خۆبه‌خشه كورده‌كان له به‌رزایه‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو جێگیربون ، حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ریان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌لی حسەینی، وته‌بێژی میحوه‌ری شمالی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌شد و سوپا بۆسه‌ر چه‌كداره ئاڵا سپییه‌كان و خۆبه‌خشه كورده‌كان رایگه‌یاند، له ئێستادا هیزه‌كانی حه‌شد و سوپا و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه له ئاماده‌كاری داین، بۆئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ناوچه‌كانی په‌لكانه و به‌رزایه‌كانی غه‌رره‌ی ده‌وروبه‌ری خورماتوو بكه‌ین ، به‌مزوانه ئه‌و پۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به ئامانجگرتنی خۆبه‌خشه كورده‌كان، وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شد گوتی ، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئیمه بۆسه‌ر هێزه نایاساییه‌كان له‌و ناوچه‌یه، به ئاڵا سپیه‌كان و داعش و خۆبه‌خشه كورده‌كانیشه‌وه، ئارامی بۆ ناوچه‌كه ده‌گێڕینەوە.
عه‌لی حسه‌ینی ئاشكرای ده‌كات، کە له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له گفتوگۆداین. بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به هاوبه‌شی ئه‌نجامبده‌ین. ئومێد ده‌كه‌ین بگه‌ینه ریككه‌وتن.