نوچه‌نێت: تایبەت
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش مۆڵه‌ته ده رۆژیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ، له سبه‌ینێوه رێكاره‌كانی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌ستپێده‌كات.
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی٣ی ئه‌مساڵدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، كۆنگره‌ی١٣ی خۆی سازبكات. ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند ساڵیك له دواخستنی كاتی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌یی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به مۆڵه‌ته ١٠ ڕۆژیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بۆئه‌وه‌ی ریكاره‌كانی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌ستپێبكرێت رایگه‌یاند، دوای ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بۆ سه‌ركردایه‌تی دیاری كردبوو، خۆشبه‌ختانه لیژنه‌ی باڵای كۆنگره له‌گه‌ڵ هه‌ڤال كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كۆبونه‌وه و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یان تاوتوێكرد .
له‌تیف نێروه‌یی رایگەیاند، بڕیاره له سبه‌ینێوه لیژنه‌ی باڵای كۆنگره ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات. بۆ ئاماده‌كاری وئه‌نجامدانی كۆنگره، بۆیه مۆڵه‌ته‌كه‌مان قبوڵكراوه و ده‌ست به‌رێكاره‌كان كراوه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، هیواخوازه، یه‌كێتی بتوانێت له سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵدا كۆنگره ببه‌ستێت و دەڵێت، ماده‌م ریكاره‌كانی ئه‌نجامدانی كۆنگره ده‌ستی پێكراوه، ئومێد زۆره كۆنگره له كاتی خۆی سازبكرێت.