نوچەنێت
مامۆستایانی ناڕازی، لەبەردەم نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو، داوای خەرجکردنی موچەکانیان لەلایەن بەغداوە دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٦-٢-٢٠١٨، مامۆستایانی ناڕازی چوونە بەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سلێمانی، و داوای پێدانی موچەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
مەسعود حەیدەر، ئەندام ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مامۆستایانی راگەیاند، ئەوەندەی قسەمان وەرگرتووە عەبادی بەڵنیداوە، کە موچەی سەرجەم وەزارەتە مەدەنییەکان خەرج بکات. هەروەها بۆ خەرجکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی فشاری زۆری لێکراوە.
مەسعود حەیدەر گوتیشی” عەبادی کەسێکی ڕاستگۆ نییە ، تەنانەت داواکراوە ڕێژەی %١٢ مووچە و بودجەش بدات، ھیچ ئامادەییەکی نیشاننەداوە و تەنھا فەرمانی دابەشکردن و ناردنی مووچە لەدەستی ئەودایە.”