نوچەنێت
دوای ئەوەی دەنگۆی ناردنی موچەی مامۆستایان لەلایەن بەغداوە هاتە ئاراوە. تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەم مەبەستە نەنێردرا، بۆیە حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی موچەیمامۆستایانی دا.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی١٠ ی وەزارەتی پەروەردەی راگەیاند.
بەپێی راگەێندراوەکە، رۆژی یەكشەممە١١-٢-٢٠١٨، موچەی وەزارەتی پەروەردە (دەرەوەی شارەکان) دابەشدەكرێت و، رۆژی دووشەممە ١٢-٢-٢٠١٨، موچەی وەزارەتی پەروەردە (ناوەوەی شارەکان) دابەشدەكرێت.