نەتەوە یەکگرتووەکان، دەربارەی دۆخی عەفرین هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بارەی رەوشی سوریا هۆشداری دەدات و خوازیاری راگیرانی بەپەلەی شەڕو تێکهەڵچوونەکانە لەم وڵاتە.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسوریا، داوا لە سەر جەم لایەنەکانی شەڕی سوریا دەکەن لانی کەم بۆ یەک مانگ، کۆتایی بە شەڕ و تیکهەڵچوونە سەربازییەکان بهێنن. تاکو زەمینەی بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان   و رەوانەکردنی نەخۆش و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر فەراهەم بکرێت.

لە بەیاننامەی رێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان، رەوشی سوریا، بە رەوشێکی گەلێک مەترسیدار وەسف کراوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، تیمی نێردراوی ئەم رێکخراوە لەبارەی دەرهاویشتەکانی قەیرانی مرۆیی سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە، هۆشداری دەدات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەی باکور و باکوری رۆژئاوای سوریا، بە هۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای سوریا لە ئیدلیب و ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە عەفرین. ئاڵۆزە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com