نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانی به‌غدا له‌و لیژنه‌یه پاشگه‌بونه‌ته‌وه، كه بۆ پیداچونه‌وه به پشكی كورد پێكهاتبوو.
دوای كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ل حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نوینه‌رانی كورد و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێكبهێنرێت، بۆ پێداچونه‌وه به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه پێكنه‌هاتوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌رده‌لان نوره‌دین په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی پاشگه‌زبونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌و لیژنه‌ی كه بۆ پیداچونه‌وه به پشكی كورد پێكهاتبوو رایگه‌یاند، له دوو كۆبونه‌وه‌ی رابردوی نوێنه‌رانی كورد له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، بریاردرا لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان و لایه‌نی عێراقی پیكبهێندرێت بۆ پیداچونه‌وه به پشكی هه‌ریمدا به‌ڵام جۆره پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌ك له‌و به‌ڵینه‌ی عه‌بادی هه‌یه.
ئه‌رده‌لان نوره‌دین ئاشكرای ده‌كات، بڕیار بوو لیژنه‌كه‌ی كورد كه له نوێنه‌رانی كورد له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پیكهاتووه، بچێته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ تاوتوێكردنی به‌شی كورد، لیژنه‌كه چونه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه. هه‌ر بۆیه عه‌بادی له‌و به‌ڵێنه‌ی پاشگه‌زبوه‌ته‌وه كه به كوردی داوه.بەرای پەرلەمانتارە کوردەکە، هه‌وڵێك هه‌یه به بێ كورد بودجه تێپه‌ڕێندرێت. وەک لەدانیشتنی دوێنیی پەرلەمان بینرا، به‌ڵام كورد دانیشتنه‌كه‌ی تێكدا. بۆیە دواخرا..