بەرپرسێکی باڵای ئێران، هۆشداری دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکان دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەحمەد جەنەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێری  لەبارەی دووبارەوە بوونەوەی خۆپێشاندانەکانی ئێران لە ساڵی داهاتوو، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و هاوکات هۆکاری خۆپێشاندان و نارەزایی جەماوەری مانگی رابردووی ئێرانی گەڕاندۆتە بۆ بابەتی هەژاری و باری دارایی وڵات.

خۆپێشاندانی جەماوەری ئێران، مانگی رابردوو زۆربەی ناوچە و پاریزگاکانی ئێرانی گرتەوە، لەم خۆپێشاندانانە بە لانی کەمەوە ٢٥ کەس کوژران و نزیکەی ٥٠٠٠ کەسیش دەستگیر کراون.ژمارەیەکیش لە بەندکراوەکان بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمە دووەمین بەرپرسی باڵای ئێرانە، کە لە بارەی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکانی ئێران، هۆشداری دەدات.

پێشتریش، حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران گوتویەتی، ئەگەر دەسەڵات گوێ بۆ قسەی خەڵکی و دەنگی ناڕەزایی خەڵکی ئێران نەگرێ، رەنگە زۆر درەنگ بێت.

جەنەتی هەروەها دەڵێت، کاتێک کەلێنی چینایەتی زۆر بێت. خەڵکی هەژار دێنە سەر شەقام و دەنگ هەڵدەبڕن، چونکە ناتوانن تەحەمولی ئە وژیانە بکەن. بۆیە دەبێ دەنگیان ببیسترێ .

جەنەتی بە راشکاوانە باسی لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ناڕەزاییەکانی ئێران لە ساڵی داهاتوو دەکات و دەڵێت، نیگەرانی ساڵی داهاتووم کە چی روو دەدات، دەبێ هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاو بگرین.

جەنەتی ئاماژەوە بەوەدەکات، کە “پیلانی دژ بە ئیسلام و رژێم لە ئارادایە و، دەبێ بەرەنگاری ببینەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com