نوچە-رای الیوم
دەوڵەتی تورکیا دەڵێت، رێککەوتنی ئەم وڵاتە لە گەڵ روسیا سەبارەت بە بەکارهێنانی هەرێمی ئاسمانی سوریا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەرایسۆنە سەربازییەکان، بەردەوامە.
بەکر بۆزداغ، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا هاوکات داخستنی هەرێمی ئاسمانی سوریا، بە رووی تورکیا رەتدەکاتەوە.
بۆزداغ دەڵێت، دوای ئەنجامدانی دانوستان و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی روسیا، لەسەر بەکارهێنانی هەرێمی ئاسمانی سوریا بۆ بەردەوام بوون لە ئۆپەرایسۆنە سەربازییەکانمان بۆ سەر عەفرین و ناوچەکانی دیکە، ریککەوتین.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی، چەکی ئەمریکا لە شارەکانی سوریاوە رادەستی هێزە کوردیەکان لە عەفرین دەکرێن. دواجار دژ بە سوپای تورکیا بەکار دەهێنرێن.
بۆزداغ ئاشکرای دەکات، کە واشنتۆن ٥٠٠٠ کامیۆن چەکی رادەستی یەپەگە کردووە بۆ شەڕی دژ بە داعش، بەڵام ئێستا ئەم چەکانە لە دژی تورکیا بەکار دەبردرێن. لە کاتێکدا شەڕی دژ بە داعش کۆتایی هاتووە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە بارەی ئەو چەکانەی کە تانکەکانی ئەم وڵاتەی پێکراوەتە ئامانج،گوتی:زانیاریمان لە بەردەستدایە،دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن،هەڵوێستی خۆمان رادەگەیێنین.