ئیسرائیل، لە بارەی هێرش کردنە سەر غەززە رونکردنەوەدەدات

0

نوجە-ئیسنا

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، خوازیاری پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کەرتی غەززەیە و دەڵێت، ئیسرائیل پلانی هێرشی بۆ سەر ئەم هەرێمە نییە.

ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پەرلەمانی حزبی ‘ئیسرائیل ماڵی ئێمەیە”، رونی کردەوە کە مانۆڕی هاوبەشی سەربازی ئیسرائیل  وئەمرکا لە نزیک کەرتی غەززە، مانای ئەوە ناگەیەنێ کە ئیسرائیل بیهەوی هێرش بکات سەر غەززە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، لە غەززە قەیرانی مرۆیی بوونی نییە  وهەموو کێشە و گرفتەکانی پەیوەندی بە ژێرخانەکانی ناوچەکەوە هەیە و ئیسرائیل لێی بەرپرسیار نییە.

لە بابەتی کەرتی غەززە و دۆخی ناوچەکە، دامەزراوەی خۆبەڕێوبەری فەلەستین، بە -بەرپرسیار دەزانێت.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دوای ئەوە دێ کە رۆژنامەی الحیات، رۆژی یەکشەممە،٤ی فێبریوەری لە راپۆرتێکدا نووسی، حەماس و رێکخراوەکانی دیکەی فەلەستینی پێیانوایە، بە ئەگەری زۆر بەهێز، ئیسرائیل لە رۆژانی ئایندە بە بیانوی  ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لە باشوری ئیسرائیل، هێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com