مەرجی کوردستان بۆ رێگەدان بە رۆیشتنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆری نەوتیی هەرێم-جەیهان

0

نوچەنێت-ئەلئەخبار

پەرلەمانتارێکی کورد لە زاری عەبادییەوە، مەرجی کوردستان ئاشکرا دەکات لە بەرامبەر رێگەدان بە رۆیشتنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیهان، لە رێگەی بۆریی نەوتیی هەریمی کوردستانەوە.

کاوە محەممەد، ئەندامی لێژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی عێراقی (بەغداد ئەلیەوم) دەڵێ “حەیدەر عەبادی لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ئاشکرای کردووە ،کە ئێستا نەوتی کەرکووک لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە هەناردەکردن وەستاوە”.

ئەندامەکەی لێژنەی نەوت و گاز هەروەها گوتی “عەبادی گوتی، وتووێژی لەگەڵ کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی رازی ببن نەوتی کەرکووک لە رێگەی ئەو بۆرییە هەناردە بکرێ، وەکوو جاران لێوەی هەناردە دەکرا”.

عەبادی هەروەها دەڵێت “بەڵام مەرجی کوردستان ئەوەیە، کە دەبێ بەغدا ئەو قەرزانە بداتەوە کە هی کۆمپانیاکانن و لەسەر کوردستان کەڵەکە بوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com