نوچە-سپوتنیکی رووسی
دکتۆر خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ئەو پارەیە ئاشکرادەکات کە پێویستە بۆ موچەی بێ پاشەکەوتی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی.
بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی گوتویەتی، ئەوان لیستی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵیان ناردووە و، چاوەڕوانن پاش رەزامەندی حەیدەر عەبادی بۆیان بنێردرێ. هەروەک داوای موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووشیان کردووە، بەڵام نازانرێ ئەوەیان خەرج دەکرێ یان نا.
دکتۆر خاڵس دەڵێت، کۆی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی کوردستان، ٥٢ هەزار کەسە و کۆی مووەکەیان ٥٠ ملیار دینارە.