نوچە-شەفەق نیوز
پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا دەڵێ، حەیدەر عەبادی لەو بەڵێنە پەشیمان بووەتەوە کە بە شاندی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی دابوو، بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش لە پەرلەمانتارانی کورد و وەزارەتی دارایی، بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە زیادکردنی بەشەبودجەی کوردستان.
سەلیم شوشکەیی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی گوتی، ئێستا عەبادی لەو بەڵێنەی پەشیمان بووەتەوە و نایەوێ بەشە بودجەی کوردستان، لەو بڕە زیاتر بکا کە دیاریکردبوو بە تەرخانکردنی ١٢.٦٧% لەبری ١٧%ی بودجە.
شوشکەیی دەڵێت، عەبادی لەگەڵ سوننەکان رێککەوتووە. بەبێ کورد پرۆژەیاسای بودجەی عێراق تێپەڕێنن. بێ گوێدان بە تێبینییەکانی کورد.