نوچە-سپۆتنیک
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئینتەرپول لە عێراق، هۆکاری ئەوەی کە ناوی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی داعش نەخراوەتە لیستی تیرۆری عێراق، روونکردنەوە دەدات.
«صادق فرج عبدالرحمن»، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئینتەرپۆلی عێراق لە بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی گوتووە، پێویست ناکات ئاماژە بە ناوی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی داعش لە لیستی تیرۆری عێراق بکرێت، چونکە بەغدادی، نە تەنها لە لایەن عێراقەوە، بەڵکو لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە لە ژێر چاودێریدایە.
دوێنێ دووشەممە، ٤-١-٢٠١٨بەرپرسانی عێراقی، بۆ یەکەمین جار ناوی ٦٠ کەسیان بڵاوکردەوە، کە لە ژێر چاودێری ئەمنی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئەم وڵاتەدان.
لەم ٦٠ کەسە،٢٨ کەسیان سەر بە رێکخراوی داعشن،١٢ کەسیان ئەندامی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە و ٢٠ کەسیشیان ئەندامی حزبی هەڵوەشاوەی بەعسی عێراقن.
«صادق فرج عبدالرحمن»، رایگەیاند، بغدادی بوڵتەنی سووری بۆ دیاری کراوە و پێویست ناکات، ناوی لە لیستەکەدا بهێنرێ.