نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له تاوتوێكردنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌رده‌وامن.
ڕۆژی ٢٥-١٢-٢٠١٨، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازییه‌وه كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد. تێیدا بڕیاری بڕینی موچه نایاساییه‌كان و ئه‌و موچه باڵایانه درا، كه به‌نایاسایی بردرابونه‌وه. هاوكات به‌پێی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی لیستی موچه‌خۆران رێكده‌خریته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌باس غه‌زالی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، شه‌ش لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان (یاسایی، دارایی، پیشمه‌رگه، ته‌ندروستی، كاروپاری په‌رله‌مان، ناوخۆ) سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تین، بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به ته‌وافقكراوی بێته په‌رله‌مان و كه‌مترین گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و خویندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و ببیته پڕۆژه یاسا و په‌سه‌ندبكرێت.
عه‌باس غه‌زالی ئاشكرای ده‌كات، بڕیارمان داوه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتوگۆی هه‌موو لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه چاكسازییه‌كه ته‌واوبكرێت و راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، له‌سه‌ر پڕۆژه چاكسازییه‌كه ته‌واوبێت و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و بۆ په‌سه‌ندكردن.
عه‌باس غه‌زالی راشیده‌گه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م پڕۆژه چاكسازییه زۆر گرنگه و تاوتوێكردنی باشی پێویسته بۆئه‌وه‌ی به ته‌وافقی هه‌موو لایه‌نه‌كان، پڕۆژه یاساكه په‌سه‌ندبكرێت و ببێته پڕۆژه یاسا، چونكه هه‌موو لایه‌نه‌كان دروشمی چاكسازیمان هه‌ڵگرتوه، بۆیه باوه‌ڕناكه‌م هیچ لایه‌نێك دژی بێت.