نوچه‌نێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانی كوردستان، تاوتوێی پڕۆژه یاسای زیده‌ڕۆی كردنه سه‌ر موڵكی گشتی ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ینێ سێ شه‌ممه ٦-٢-٢٠١٨، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی حەوتەمی پایزه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات و چه‌ندین بابه‌ت و پڕۆژه یاسا تاوتوێ بكات. په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كه له نوچه‌نێته‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، به‌هزاد زێباری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ سێ شه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان له به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌یدا، تاوتوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بكات. هه‌رلە دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران تاوتوێی یاسایی زێده‌ڕۆیی كردنه سه‌ر موڵكی حوكمی تاوتوێ ده‌كه‌ن.
به‌هزاد زێباری ئاشكراشی ده‌كات، کە به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به پڕۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئافره‌تان له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، پڕۆژه یاسای یه‌كخستن و ریكخستنی عه‌لوه‌كان.