نوچەنێت-رووداو
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەوەکالەت کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کەرکوکی جێهێشتووە، بە رووداوی راگەیاند، کە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لە کەرکوک یەکلایی کردووەتەوە.
بەگوتەی رێبوار تاڵەبانی، دادگای باڵای فیدراڵی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لە کەرکوک بە یاسایی داناوە، داواشی کردووە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە بکرێت، کە ئاڵای کوردستانیان لە کەرکوک داگرتووە.
دادگای فیدراڵی هەر ئەمڕۆ لە بڕیارێکدا سکاڵاکانی لەسەر رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رەتکردنەوە، کە لەلایەن عەرەب و تورکمانەکانەوە بەهۆی بڕیاردان بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەری تۆمارکرابوون.