نوچەنێت
لە میانی بەشداریکردنی لە بەڕیوەچوونی یەکەم کۆنفرانسی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەهەولێڕ، مەسرور بارزانی وتارێكی پێشکەش کرد. جەختی لە هاوکاری لێقەوماوان لەلایەن دەزگاکە کردەوە.
دەزگای خێرخوازی بارزانی، دەزگایەکی خێرخوازی قازانج نەویستە. بە مەبەستی کاری خێرخوازی و هاوکاری لێقەوماوان لە ساڵی ٢٠٠٥دامەزرا. لە هاوکاری کردنی ئاوارەو پەنابەرانی شەڕی داعش، رۆڵی بەرچاوی هەیە. ئۆفیسی سەرەکییان لە شاری هەولێرە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە وتارەکەیدا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، كە ئاسانکاری بکەن، بۆ ئەوەی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بتوانێت هاوکاری بگەیەنێتە خەڵکی سڤیلی عەفرین بکات.
هاوکات گوتی، دەزگای خێرخوازی بارزانی باوەشی بۆ ھەموو ئەو كەسانە كردووەتەوە كە لە ترسی تیرۆر و ھەڕەشەی كوشتن، شوێنەكانی خۆیان بەجێھێشتووە و روویان لە كوردستان كردووە، ھەروەھا ئەوانەی كە لە نەبوونی ئازادی روویان لە كوردستان كرد تا بە ئازادی بژین، دەزگای بارزانی بە ھانای ھەموو ئەو كەسانە دەچێت كە پێویستیان بە ھاوكاری ھەیە، بەبێ جیاوازی ئاینی و مەزھەبی و بیروبۆچوونی سیاسی.
بارزانی، وێڕای راگەیاندنی بەردەوامی دەزگاکە، لە بەهاناوەچوونی لێقەوماوان دەڵێت، لەکاتی رودانی بومەلەرزە لە دەربەندیخان و ناوچەکانی تر دەزگاکە، هاوکاری پێشکەش کردوون. هەرچەندە دەزگای خێرخوازی بارزانی داوایکرد، هاوکاری پێشکەش بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکات، لەکاتی روودانی بومەلەرزەکەی ساڵی رابردوو، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران رێگەیان پێنەدرا.