نوچە-غەدپرێس
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رەتیدەکاتەوە عێراق، موچەی فەرمانبەرانی تەندروستی و پەروەردەی کوردستانی ناردبێ.
پەرلەمانتارە کوردەکە، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (غەدپرێس)ی عێراقی دەڵێ “نەک چەند موچەیەک، بەڵکو بەغدا تەنانەت یەک موچەشی بۆ هەرێمی کوردستان . هیچیەک لە وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی موچەی بەغدایان پێنەگەیشتووە”.
نەجیبە نەجیب دەڵێ، ئەوەی بەغدا ناردویەتی تەنیا موچەی فەرمانگەکانی بەنداوەکانە. بەو پێیەی بەنداوەکان وەک بەشێک لە فەرمانبەرانی فیدراڵ تەماشادەکرێن.
لەبارەی ئەو ٢٥٠ ملیارەی کە بەغدا ناردوویەتی، نەجیبە نەجیب گوتویەتی “ئەو پارەیە تەنیا تایبەتە بە مامەڵەی بانکی ئەو لقەی بانکی ناوەندیی عێراق، کە لە کوردستانە”.
غەدپرێس دەڵێ، سەرچاوەیەکی ئاگاداری دیکەش پێیگوتوون، کە ئەو ٢٥٠ ملیار دینارە تەنیا بۆ پشتیوانی ئەو لقەی بانکی ناوەندیی عێراقە، کە لە هەولێرە، تاکو مامەڵە ئاساییەکانی خۆی پێ بەڕێبکات