نوچە.نێت

گۆرانی بێژی کۆلمبی شاکیرا ناوی راستەقینەی شاکیرا ئیزابیل موبارەک، کارو چالاکیەکانی لەسەر ساتیلی میوزیکی لوبنانی بە ئەنجام دەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی بە رەگەز دایکی لوبنانیە، سەمای شەرقی لە نەنکیەوە فێر بوە و نەنکی هاوکاری بوە.

شاکیرا، تەمەن 41ساڵ، یەکێکە لەو ئەستێرانە کە ئاستی زیرەکی بەرزەو دەگاتە 140پلە. لە هەموو ئاهەنگەکانیدا لەسەر پەنجەکانی پێی سەما دەکات و لەهەمان کاتیشدا گۆرانی دەڵێت.

لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگ بیکیە لە هەمان رۆژدا لەدایک بون ،بەڵام ١٠ ساڵ جیاوازی تەمەنیانە، و خاوەنی دوو مناڵن.

شاکیرا بە ٤ زمان قسە دەکات، ئینگلیزی، ئیسپانی، ئیتاڵی ،پرتوغالی. بەهۆی دەرچونی ئەلبومەکەی بەزمانی لاتینی خاوەنی خەڵاتی جرامیە.
