نوچەنێت-قورتاس نیوز
رێبوار تەها ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێ “هەنگاوی داهاتووی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بریتییە لە جیاکردنەوەی بودجە و موچە لە یەکتر، ئەوەش واتە بەردەوامبوونی قەیرانەکان”.
ئەندامە کوردەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ “ئەنجامدانی وردینی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێدەچێ دەروربەری ٤ مانگ بخایەنێ”.
رێبوار تەها وادەیەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت “موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی، بەپێی قسەکانی عەبادی بێ لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان، وێدەچێ لە مانگی ئادار دابەشبکرێ، دوای کۆتاییهاتنی وردبینیی “.