نوچه‌نێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، داخستنی مه‌رزه لاوه‌كی یه‌كان بۆ ریكخستنه‌وه‌یانه. لە هه‌موو سنوره‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه و تەنیا هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی رابردودا ، حكومه‌تی عێراق، به بریارێك مه‌رزه نافه‌رمی و لاوه‌كییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانی داخست. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خاوه‌نكاره‌كانی ئه‌و مه‌رزانه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن، به زوویی بكرێنه‌وه، چونکە ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر کارکردن لەم شوێنەیە.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محەمەدعوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به داخستنی مه‌رزه لاوه‌كییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق، بڕیاری داوه مه‌رزه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ ریكبخرێنه‌وه. بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی مه‌رزه‌كان باشتربكرێت و سنوری عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتیكدا، له چه‌ند مه‌رزیدا رێكبخرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، داخستنی مه‌رزه نافه‌رمی و لاوه‌كییه‌كان، ته‌نها بۆ سنوری هه‌ریم نییه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵكو بڕیاره‌كه بۆ هه‌موو سنوری عێراقه.
محەمەد عوسمان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە پێویسته له ئه‌گه‌ری ریكخستنه‌وه‌ی مه‌رزه سنورییه‌كانی عێراق، شوێنی كریكار و ئه‌و خاوه‌نكارانه‌ی که مه‌رزه‌كانیان داده‌خرێت، بگوازریته‌وه بۆ ئه‌و مه‌رزانه‌ی، كاری تیداده‌كرێت و كه‌س نانبڕواو نه‌كرێت. ئەوکێشەیە پێویستی بە میکانیزمێکە بۆ جارەسەرکردن.