نوچەنێت:تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، هەر وەزیرێکی حکومەت تائەو کاتەی متمانەی لێوەردەگیرێتەوە، دەکرێت کارە رۆتینییەکانی وەزارەتەکەی بەڕێ بکات.
بزوتنەوەی گۆڕان،کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، بەفەرمی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کشاونەتەوە، بەڵام تائێستا نامەی دەست لەکار کێشانەوەی وەزیرەکانیان قبوڵنەکراوە.
ئەمش لەکاتێکدایە، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی راگەیاندووە”وەزیرەکانیان بەشێوەیەکی فەرمی کشاونەتەوە لە حکومەت، ئەگەر ھەندێک کاری وەزارەتەکانیان ئەنجام بدەن، بۆئەوەیە ئیشی خەڵک رانەوەستێت، تائەوکاتەی شوێنی وەزیرەکان پڕدەکرێتەوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی واژوی هەندێک وەزیری حکومەتی هەرێم لە سەرنوسراوی هاوڵاتیان، کە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە رایگەیاند” ئەوان هەر وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستانن، تائەو کاتەی نامەی دەست لەکار کێشانەوەکانیان قبوڵ دەکرێت. بۆیە ئاساییە واژو لەسەر هەندێک نوسراو بکەن، کە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت، وەکو وەزیر”.
ئەوئەندامەی لیژنەی یاسایی جەتیکردەوە، کە هەر وەزیرێکی حکومەت تائەو کاتەی متمانەی لێوەردەگیرێتەوە، دەکرێت کارە رۆتینییەکانی وەزارەتەکەی بەڕێبکات.
شوان شێخ ئەحمەد، پێی باشە لەزوترین کاتدا پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەو حیزبانەی لە حکومەت نین و ئەوانەشی کە لەپڕۆسەکە نەچونەتە دەروە رێککەوتنێکی نوێ بکەن، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ یان پۆستەکان پڕبکرێنەوە